پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان، بزوتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت
  2024-03-06       254       

بڕیارە بزوتنەوەی گۆڕان بەرلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی حزبەكە هەڵبژێرێت. ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرقاڵی ئامادەكاریین.

ئاوێنە: نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە روداوی راگەیاند، "ئێستا بزوتنەوەکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی، ئەگەر هەڵبژاردنیش نەکرێت، بەمزوانە ئەو هەڵبژاردنە نێوخۆییە هەر دەکات."

بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، هیچ گروپێک ناتوانێت وەکو لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان بکات و تەنیا حیزب و كاندیدی سەربەخۆ دەتوانن خۆیان بەشداری بکەن، لەنێو حیزبەکانیشدا، مەرجە وادەی کۆنگرەیان بەسەرنەچوبێت و سەرکردایەتی و کەسی یەکەمیشیان هەڵبژاردبێت.

 هەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان لە 20 و 21ـی کانونی دوەمی 2024ـدا کۆنفرانسی نیشتمانیی بەستوە، بەڵام بەو پێیەی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی هەڵنەبژاردوە، کۆمیسیۆن رێگەی نادات وەکو لیست یان حیزب بەشداریی بکات.

نزار مەحمود وتوشیەتی"لە 14ـی ئاداری 2024، مەکۆکان هەڵبژاردنی نێوخۆیی دەکەن، دواتر رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی دیاری دەکرێت."

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×