سەرۆكی دادگای فیدراڵی: دەبێت موچەخۆرانی هەرێم هەمان مافی فەرمانبەرانی دیكەی عێراقییان هەبێت
  2024-03-06       422       

جاسم عمێری، سەرۆكی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، نەوت و غاز موڵكی هەمو گەلی عێراقەو دەبێت داهاتی نەوت و سامانەكانی دیكە بۆ هەمو گەلی عێراق بێت و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هەمان مافی فەرمانبەرانی دیكەی عێراقیان هەبێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو قسانەی جاسم عمێری، سەرۆكی دادگاكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی رێوڕەسمی ئیمزاكردنی یاداشتێكی هاوبەشدا هاتون لەگەڵ سەرۆكی دادگای دەستوری ئوردن لە عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

سەرۆكی دادگای فیدراڵی جەختی كردۆتەوە"ئەركی دادگای باڵای فیدراڵی لە ئێستادا تەنیا جێبەجێكردنی دەستور نییە بەشێوەیەكی حەرفی، بەڵكو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان و پاراستنی یەكپارچەیی عێراقە لەگەڵ پێویستی ئەوەی كە سەرجەم هاوڵاتیان خاوەن ماف و ئازادییە سیاسی و ئابوریی و كۆمەڵایەتییەكان بن."

وتوشیەتی، ئەم ئەركەش زۆر قورسە.

جاسم عمێری وتوشیەتی، دادگای فیدراڵی جەختی كردۆتەوە كە نەوت و غاز موڵكی سەرجەم گەلی عێراق و دەبێت داهاتی نەوت و سامانەكانی دیكە بۆ سەرجەم گەلی عێراق بن و دەبێت فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هەمان مافی فەرمانبەرانی دیكەی عێراقییان هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×