سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە
  2024-03-06       1010       

شاخەوان تەها، برای جیهان تەها، ئەو مامۆستایەی لە كۆتاییەكانی مانگی 10ی ساڵی رابردودا تەرمەكەی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا لە ناوچەی بارزان بەسوتاوی دۆزرایەوە، لە پۆلیسی واشنتۆن سكاڵای تۆماركرد ئەوەش بەهۆی رێگریلێكردن و پەلاماردانی لەلایەن یاوەرانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن.

ئاوێنە: شاخەوان تەها، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، دوای چەند رۆژێك لە روداوی پەلاماردان و رێگری لێكردنی لەلایەن یاوەرەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت بۆ بینینی ناوبراو، ئەمڕۆ لە پۆلیس لە واشنتۆن سكاڵای تۆماركردوە.

شاخەوان تەها رۆژی 1ی ئەم مانگە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت كە دەیەوێت لە واشنتۆن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببینێت تا وەك خۆی دەڵێت "چەند پرسیارێكی لێبكات لەبارەی گیانلەدەستدانی جیهان تەهای خوشكی" بەڵام یاوەرەكانی مەسرور بارزانی رێگری لێدەكەن و پەلاماری دەدەن.

لەبارەی سكاڵاكەی شاخەوان تەها وتویەتی"داوای مافی خۆم دەكەم لە دادگا...ئەو كەسانەی پەلامارییان دام دەیانویست مۆبایلەكەم لێ بستێنن."

شاخەوان تەها وتوشیەتی"من كۆمەڵێك پرسیارم هەیە لەبارەی گیانلەدەستدانی خوشكەكەم دەمویست لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی بپرسم. ئەگەر ئەوان رێگری بكەن یان لەراستی بترسن و نەهێڵن ئەو پرسیارانە بگەیەنم بە كەسێكی وەكو مەسرور بارزانی، كەواتە كوا مافی ئازادی دەربڕین و مافی مامۆستا جیهان-ی خوشكم لەكوێ بێنم."

سكاڵاكەی شاخەوان تەها دەچێتە پاڵ ئەو سكاڵایانەی كە لەم ماوانەی دواییدا لە ئەمریكا لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و چەند كەسێكی نزیكی ناوبراو و بەرپرسانی باڵای هەرێم تۆماركراون.

جیهان تەها، مامۆستا و چالاكوان یەكێك بو لەو مامۆستایانەی كە بەشداری چالاكییەكانی مامۆستایانی دەكردو ناڕەزایەتی دەردەبڕی و رەخنەی لە حكومەت دەگرت، ئەو شەوی 26ى 10ى 2023 لە ڕوداوێکی تەموموژاویدا لە ناوچەی بارزان گیانی لەدەستدا.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم لەبارەی گیانلەدەستدانی وتویانە، ئۆتۆمبێلەكەی مامۆستا جیهان وەرگەڕاوەو دواتر گڕی گرتوەو نەتوانراوە ناوبراو رزگار بكرێت و گیانی لەدەستداوە. بەڵام خانەوادەكەی گومانیان لەوە هەیەو دەڵێن، كچەكەیان تیرۆر كراوە.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×