قایمقامی سلێمانی: یەکێک لە شانازییە گەورەکانی ئەم شارە راپەڕینە مەزنەکەیە
  2024-03-07       192       

له‌ ساڵیادی 33 ساڵه‌ی راپه‌ڕین و رزگاركردنی شاری سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "یەکێک لە شانازییە گەورەکانی ئەم شارە راپەڕینە مەزنەکەیە".

له‌ په‌یامێكدا ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی ده‌ڵێت: "لە 33 هەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی سەربەرزی کوردستاندا و لەرۆژی ئازادکردنی سلێمانیدا کە لوتکەی تێکشکاندنی دەسەڵاتێکی دڕندەی خۆسەپێنی دژ بە بەها مرۆیی و نەتەوەییەکان بوو، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لە مێژووی خۆیدا سلێمانی خاوەنی هەزاران سەروەری و داستانی گەورەی پڕ شکۆیە، یەکێک لە شانازییە گەورەکانی ئەم شارەش راپەڕینە مەزنەکەیە، کە بۆ نەوەی رابردوو ئێستا و داهاتووش مێژوویەکی  پڕ لەسەروەری و شانازییە".

‏‎ده‌شڵێت: "راپەڕین بەری رەنج و تێکۆشان و یەکگرتووی میلەتەکەمان بوو بەرامبەر بە دڕندەی و خوێن رێژی رژێمی لە ناوچووی بەعس و سەرەنجام کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە، هەر بۆیە بە هەمان گیان و گڕوتینەوە لە سەنگەری بەرگریکردن و خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانەکەمان بەردەوام دەبین".

‏‎قایمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەم یادە پڕ شکۆیەدا  بەپێویستی دەزانم دوپاتی بکەینەوە  وەک هەمیشە خۆمان بەخزمەتکاری ئەم شارەو خەڵکە خۆشەویستەکەی دەزانین و بە پشتیوانی خوای گەورە هەمووان پێکەوە سلێمانی بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر و ئاوەدانتر دەبەین".

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×