لە روبارێكی سنوری زاخۆ تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە
  2024-03-07       207       

پۆلیسی زاخۆ ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی گەنجێك لە یەكێك لە روبارەكانی سنوری قەزاكە دۆزراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە دەستی پێكردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سەعات 1:15 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی گەنجێك بەناوی (ع. م. أ.) تەمەن 22 ساڵ و دانیشتوی زاخۆ لەنێو روباری "هیزلی" لە سنوری گوندی "دورنەخ" دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تیمە تایبەتمەندەكان چونەتە شوێنی روداوەكەو پاشان تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە بۆ زانینی هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانی گەنجەكەو دەستیش بە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×