مەلا بەختیار: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی مەترسیدارن
  2024-03-07       706       

مەلا بەختیار بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی بە "مەترسیدار" ناودەبات و پێی وایە ئەگەر كێشە سیاسی و ئابورییەكان چارەسەرنەكرێن بڕیاری "خراپتر" چاوەڕێی هەرێم دەكات. ئەو پێشبینیش دەكات دەنگەكانی هەمو حزبەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستاندا كەم بكەن.

ئاوێنە: مەلا بەختیار، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گفتوگۆیەكی كراوەدا لە قەزای كەلار، وتی"به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه‌ ئه‌زمونی هه‌رێم له‌ مه‌ترسیدایه‌، پێش ئه‌وه‌ی كاره‌سات روبدات، پێویسته‌ فشار بخرێته‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد، كه‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، مەلا بەختیار وتی"دادگای فیدراڵی ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی و مه‌زهه‌بی دروست بكات، دادگاكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور بوایه‌ ده‌یان ساڵه‌ بڕیاری له‌سه‌ر مادده‌ی 140 ده‌دا، به‌ڵام ئاماژه‌كان رونن كه‌ خواستی ته‌عریبكردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌جۆرێكی دیكه‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی مه‌ترسیدارن، ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن، كه‌ دادگاكه‌ ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ عێراق كۆتایی پێبهێنێت".

مه‌لا به‌ختیار  سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ لابردنی كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان وتی، "له‌ده‌ستوری عێراقدا دو جۆر كۆتا هه‌یه‌، كۆتایه‌ك بۆ ژن، كۆتایه‌كیش بۆ پێكهاته‌كان هه‌یه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌، ده‌بوایه‌ دادگا ئه‌گه‌ر 11 كه‌سه‌كه‌ش قبوڵ ناكات، به‌جۆرێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بكردایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور بگونجایه‌".

ناوبراو لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی دەنگی حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی پەرلەمانی كوردستاندا وتی"هه‌مو حزبه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی بریاره‌ مانگی (حوزه‌یران)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت ده‌نگه‌كانیان كه‌مده‌كات، چونكه‌ قه‌یرانی ئابوری هه‌یه‌، خه‌ڵك قه‌رزی لای حكومه‌ته‌، فشارێكی گه‌وره‌ له‌به‌غداوه‌ له‌سه‌رمانه‌، خه‌ڵك له‌روی ده‌رونییه‌وه‌ هیلاكه‌، به‌ڵام له‌روی كورسییه‌وه‌ به‌حوكمی سیستمی هه‌ڵبژاردن كورسی هه‌ندێك له‌ حزبه‌كان كه‌م ناكات".

بە بڕوای مەلا بەختیار "ئەگەر كێشه‌كانی كوردستان له‌روی ئابوری و سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، بریاری خراپتر چاوه‌ڕوانی هه‌رێم ده‌كات".

هەروەها وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت موچەی پاشەکەوتکراوی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە و داوای لێبوردنیشیان لێبکات.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×