وەزارەتی دارایی هەرێم: پڕۆژەی هەژماری من "دەستكەوتی گەورە"ی هەبوە
  2024-03-07       361       

وێڕای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بانكە فیدراڵییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم جەخت لە بەردەوامی پڕۆژەی "هەژماری من" دەكاتەوەو دەڵێت، پڕۆژەكە "دەستكەوتی گەورە"ی هەبوەو لە داهاتویەكی نزیكدا ژمارەی ئەو بانكانەی كە بەشدارن لە پڕۆژەكە زیاتر دەبن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پڕۆژەی "هەژماری من" ساڵێک لەمەوپێش ڕاگەیەندرا و لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا "دەستکەوتی گەورە"ی هەبوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەماوەی یەك ساڵی رابردودا توانراوە زیاتر لە 220 هەزار موچەخۆری حكومی لە پڕۆژەكەدا تۆماربكرێن كە كارەكانی پڕۆژەكە لە 7 شاری هەرێم كوردستان دەستیان پێكراوە.

وتوشیەتی، لەماوەی یەك ساڵی رابردودا، كاتی بانكی بۆ زیاتر لە 100 هەزار موچەخۆر گەڕێندراونەتەوە كە لە پڕۆژەكەدا "چەندین" بانكی ئەهلی بەشدارن و لە داهاتویەكی نزیكدا ژمارەی ئەو بانكانە زیاتر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×