دو بەندكراوی كورد لە مەهاباد لە سێدارە دران
  2024-03-07       262       

بەپێی قسەی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دو بەندكراوی كورد بەتۆمەتی "كوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارەدراون كە یەكێكیان خەڵكی ئەو شارەو ئەویدیكەیان خەڵكی شاری شنۆ بوە.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەندراوێكدا وتی،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و باوکی منداڵێکی بچوک و هەروەها فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دو بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دو برا لە ڕێگای تاڤگەی شەڵماشی سەردەشت، دەستبەسەرکران دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

هێشتا هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دو بەندکراوە لە میدیا رەسمییەكانی ئێران و میدیای رەسمی دەسەڵاتی دادوەریی ئەو وڵاتە بڵاو نەكراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×