رێباز حەملان: لەگەڵ بەغدا دانوستانی ورد دەكەین لەبارەی دابەشكردنی موچە بەشێوازی ئەلیكترۆنی
  2024-03-07       430       

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی دابەشكردنی موچە بەشێوازی ئەلیكترۆنی و لەڕێی بانكەكانەوەو چاوەڕێ دەكرێت لەنێوان هەردولا دانوستانی وردی لەسەر بكرێت و بە لێكتێگەیشتنی هەردولا بتوانن میكانیزمێك بدۆزنەوە كە لە بەرژەوەندیی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا بێت.

ئاوێنە: رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی موچە لەڕێی بانكەوە بۆ موچەی مانگەكانی داهاتو، وتی، لەگەڵ حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام لەسەر هێڵین، نوێنەرییان لە چاودێری دارایی بەردەوام لە هەولێرن بۆ ئەوەی وردەكاریی جێبەجێكردنی دابەشكردنی موچە بەشێوازی ئەلیكترۆنی پێكەوە بەوردی باس بكەین.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ بەغدا باس لە میكانیزمی دابەشكردنی موچە بەشێوازی ئەلیكترۆنی بەپێی واقیع و ئەو دۆخەی لە هەرێمی كوردستان هەیە دەكەن لەگەڵ  چۆنیەتی رێكخستنەوەی "شێوازی ئەو لیستانەی لە هەرێمی كوردستان هەن."  

هەروەها وتیشی، باسیش لەوە دەكەن كە چۆن موچەی موچەخۆران بچێتە سەر بانك و هەژماری بانكی بۆ هەمو كەسێك بكرێتەوەو كارتی ئەلیكترۆنی وەربگرێت.

وتیشی"بۆیە بۆ ئەو بابەتە چاوەڕێ دەكرێت لەنێوان هەردولا دانوستانی وردی لەسەر بكرێت و بە لێكتێگەیشتنی هەردولا بتوانین میكانیزمێك بدۆزینەوە كە لە بەرژەوەندیی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا بێت."

لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەو سێ موچەیەی لە ساڵی رابردودا نەدراون، وتی، حكومەتی عێراق بەرپرسە لە سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێم و دەبێت ئەو موچانە بدات لەبەرئەوەی ئەوان هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان راگرتوەو ئەوان بەرپرسن لە دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردتەوە"پێمانوتون ئێمە رازی نابین بەوەی كە موچەی سێ مانگی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێم نەدراوەو دەبێت بدرێت، ئینجا بەچەند قۆناغێك ئەیدەین، یان هەر مانگەو بەشێكی دەدەن لەگەڵ موچەكانی دیكە، لەوبارەیەوە هێشتا لە دانوستانداین و بەردەوامین لە قسەكردن."

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×