گەرمیان؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دو کەس گیانیان لەدەستدا
  2024-03-08       152       

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پێکدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای گوندی کارێزە لەنزیك ناحیەی رزگاری دو کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسی تریش برینداربون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پێکدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی ڕزگاری،  دو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان لێخوڕی نیسان ئاڵتیماکەو لە دایکبوی 1972 بوەو بەئاراستەی سەر ڕێگای گشتی کەلار -کفری ڕۆیشتوە، ئەوی دیکەیان سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەو لە دایکبوی 1960 بوە، سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکە بون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە ڕۆیشتون.

هاتوچۆی گەرمیان وتوشیەتی، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەو لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×