لە بۆردومانێكی فڕۆكەكانی توركیادا لەسنوری شیلادزێ دو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون
  2024-03-08       315       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنوری گوندی دێوكی سەربە شارۆچكەی شیلادزێ، دو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و یەكێكی دیكەش برینداربو.

ئاوێنە: بریندارەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە ئامێدی گواستراوەتەوە. لەبەردەم نەخۆشخانەكە یەكێك لە كەسوكاری قوربانییەكان بە پێگەی "گاڤ"ی وت، سەعات 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەو خزمانەی كە سێ كەس بون چونەتە نێو رەزەكەی خۆیان لەناوچەكە، لە سەعات 6:30 خولەك، فڕۆكە بۆردومانی كردون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی بۆردومانەكە دوان لەو هاوڵاتییە مەدەنیانە شەهیدبون و یەكێكی دیكەیشیان برینداربوەو بریندارەكە تەلەفۆنی بۆ كردون و لە روداوەكە ئاگاداری كردون.

هەر سێ هاوڵاتییە قوربانییەكە بەقسەی ئەو خزمەیان، گەنجن و یەكێكیان لە دایكبوی 1984 و یەكێكی دیكەیان 1988 و ئەویدیكەیان لە دایكبوی 1995ەو دۆخی بریندارەكە "باشە".

ئەو باسی لەوەشكرد، پێشتر ئەو كەسانە چونەتە ئەو شوێنە، شوێنێكی مەترسیدار نەبوەو یەكەمجارە فڕۆكە ئەو شوێنە بۆردومان دەكات.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×