بەرپرسێكی ئێرانی: توركیا شوێنپێی ئێران لە بازاڕی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی عێراقدا لەق دەكات
  2024-03-08       261       

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، توركیا بەئاسانی شوێنی ئێران لە بازاڕەكانی عێراقدا دەگرێتەوەو تەنانەت سعودیەش لەڕوی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە دەست بەسەر بازاڕەكاندا وڵاتانی دەوروبەردا دەگرێت.

ئاوێنە: محەمەد جەواد ئەسغەری، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاتەكەی وتوشیەتی، كاتێك سەردانی ئیمارات و قەتەرو عێراقی كردوە، بۆی دەركەوتوە، ئێران خەریكە لەنێو بەكاربەراندا بەتەواوی روبەرەكە لەدەستدەدات، بەتایبەت لە بواری هەناردەی میوەو سەوزە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئەوەشی بە "مەترسیدار" بۆ ئابوریی وڵاتەكەی ناوبردوە، لەگەڵ ئەوەش پێشبینی كردوە ئێران بتوانێت پارێزگاری لە هەناردەی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی خۆی بكات.

بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی توركی، عێراق گەورەترین بازاڕە بۆ هەناردەی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی هەردو وڵات.

بەپێی راپۆرتەكان لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، هەندێك لە بارەكانی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی ئێران كە هەناردەی عێراق كراون بۆ ئەو وڵاتە گەڕێندراونەتەوە، بەتایبەت كیوی و بیبەری شیرین و پەتاتە.

لەماوەی 11 مانگی رابردودا، بەهای هەناردەی نانەوتی ئێران بۆ عێراق لەنێویشیاندا غاز، 7.7 ملیار دۆلار بوە كە ئەوەش بەڕێژەی لەسەدا 5 دابەزیوە.

بەڵام ئامارە رەسمییەكانی توركیا نیشانی دەدەن لەماوەی ساڵی رابردودا، قەبارەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق نزیكەی 13 ملیار دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×