فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی سکێنی سەر بە تلعزێری لە شەنگال بۆردوومان کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە.
کەمێک پێش ئێستا، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک خاڵێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) لە گوندی سکێنی سەر بە شارۆچکەی تلعزێری شەنگال بۆردوومانی ئەنجام دا.
بەگوێرەی زانیاریەکام، بەهۆی بۆردوومانەکەوە شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە، بەڵام تا ئێستا فەرماندەیی گشتیی یەبەشە، هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەو هێرشە بڵاو نەکردووەتەوە.