هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کەمپی ئاوارەکانی عەفرین
  2024-03-08       196       


بەهۆی بڕینی ئاو لە لایەن یونسێفەوە لە ١٥ ی شوباتەوە  بۆ کەمپی ئاوارەکانی عەفرین قەیرانی ئاو ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت و هۆشداری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی دەدرێت 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی خزمەتگوزاری لە کامپی ئاوارەکانی عەفرین، کە لەلایەن بەڕێوبەریی خۆسەرییەوە بەڕێوەدەبرێت لە گوندەواری باکووری حەڵەب رایگەیاند، قەیرانی ئاو رۆژانە خراپتر دەبێت، دوای ئەوەی یونیسێف ئەو ئاوەی بڕیووە، کە بۆ دانیشتوانی کامپەکان دابین دەکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشدارییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا لەئارادایە.

یونیسێف لە 15ی شوباتەوە ئاوی بڕیووە و چەند رۆژێک دواتر بەڕێوبەریی خۆسەریی راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی “بە بڕیارەکەی یونیسێف تووشی شۆک بوون” و داوای پاشگەزبوونەوەیان کردووە.

مەحمود رەشید، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی شارەوانی  عەفرین،  رایگەیاند، پاش ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی عەفرین لە دوای هێرشەکەی تورکیاوە، یونیسێف ئاوی بەسەر ئاوارەبووان لە کامپەکان و ناوچەی تل رەفعەت و گوندەکانی دەوروبەریدا دابەش دەکرد، بەڵام ساڵانە بڕەکەی کەمی کردووەتەوە.

دوو ساڵ لەمەوبەر رێکخراوەکە ئاوی لەوە ئاوارانە بڕی، کە لە کامپەکاندا نەدەژیان و بڕی ئاوەکەی بۆ کامپەکانیش بۆ نیوە کەمکرانەوە و وتیشی: “سەرمان سوڕماوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر هەموو ئاوی ناوچەکە بڕاوە، ئێمەش هۆکارەکەی نازانن، هەروەها هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بڕیارەکەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە نەخراوەتەڕوو”.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×