سه‌رچاوه‌كان له‌ناو لایه‌نه‌كانی شیعه له عێراق رایانگه‌یاند، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق په‌یامی له رێگه‌ی ناوبژیوانه نهێنییه‌كانه‌وه بۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق بگه‌نه لێکتێگەیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دوه‌میان بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، سەرچاوەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە مالیکی "دەستپێشخەری لە پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕەوتی سەدردا کردوە"، هەروەها لە ماوەی دو هەفتەی ڕابردودا لەگەڵ کەسایەتییەکانی نزیك لە سەدر کۆبوەتەوە بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و ئەو هەموارکردنانە ڕون بکاتەوە کە بڕیاروایه له په‌رله‌مان تیایدا بكرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مالیکی تاکە لایەنی شیعە نییە کە هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ سەدر دەدات، بەڵکو سەرکردەکانی وەک عەممار حەکیم و هادی عامری داوایان لێکردوە "پلانەکانی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی بزانێت".
یەکێک لە سەرچاوەکان بە رۆژنامه‌كه‌ی راگەیاندوە، "ناوبژیوانە نەناسراوەکان پەیامیان لە نێوان چوارچێوە و ره‌وتی سه‌دردا گەیاندوە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی داهاتو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانه ئەوەیە کە بۆچونەکانی مالیکی و سەدر سەبارەت بە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکان ڕەنگە تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوه بن".
مالیکی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەم ڕۆژانەدا چاوی پێیان کەوتوە باسی "بێهودەیی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردوه بەبێ ئەوەی یاسای هه‌ڵبژاردن یەکلایی بكرێته‌وه"، به‌ڵام کراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە لەگەڵ ڕەوتی سەدر.
سەرچاوەیەک لە ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت، "مالیکی دڵنیایە لەوەی کە سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا دەکات"، هەروەها ئاماژەی بە ناوبژیوانان کردوە کە ئامادەیە لەگەڵ سەدرییەکان بگەنە لێکتێگەیشتن لەسەر باشترین یاسای هەڵبژاردن که خزمەت بە گەڕانەوەیەکی بەهێزی سەدر دەکات".
ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە کە "هێشتا مالیکی هیچ وەڵامێکی ڕاشکاوانە و ڕاستەوخۆی لەلایەن سەدرەوە وەرنەگرتوە"، بەڵام نێوەندگیرییەکان ڕایانگەیاندوە، کە "ڕەنگە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکان قبوڵکراو بن".