باڵیۆزی ئەمریكا: وڵاتەكەمان پابەندە بە ئاسایش و سەروەری عێراقەوە
  2024-03-14       188       

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان پابەندە بە ئاسایش و سەروەری عێراقەوە، ئیدارەی ئەمریكا شان بە شانی عێراقییەكان وەستاوە بۆ ڕزگاركردنی لە دەستى داعش، لەو چوارچێوەشدا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە وڵاتەکەمان زیاتر لە سێ ملیار و نیو دۆلاری بۆ پێشخستنى تواناى هێزە ئەمنییەكانی عێراق تەرخانكردووە.

ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا سەبارەت بە پاراستنی سەروەری عێراق و هاوكاری كردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق وتارێكی بڵاو كردەوە.

ئالینا ڕۆمانۆڤسكی دەڵێت: دەمانەوێت هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانای پێویستیان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داهاتوو، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمریكا زیاتر لە سێ ملیار و نیو ۆلاری بۆ پێشخشتنى تواناى هێزە ئەمنییەكانی عێراق تەرخانكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەمان پابەندە بە ئاسایش و سەروەری عێراقەوە، ئیدارەی ئەمریكا شان بە شانی عێراقییەكان وەستاوە بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە دەستى داعش.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریكا فڕۆكەی جەنگی ئێف ١٦ و تانكی شەڕی ئێم ١ ئەبرامزى بەهێزە ئەمنییەكانی عێراق داوە، هەروەها ڕاهێنانی بە هێزەكانی عێراق کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، دوای چەند هێرشێكی هێزەكانی ئەمریكا و گرووپە چەكدارەكان لە عێراق، زۆربەی لایەنە شیعیەكان داوای دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكایان لە عێراق كرد، بۆ ئەو مەبەستەش محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەرەتایی ئەمساڵەوە دانووستانەكانی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هاوپەیمانان دەستپێكردووە و بەردەوامیشە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×