وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڕی هاوکارییەکانى بۆ ئاوارەکانى شنگال ڕاگەیاند
  2024-03-15       164       

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، هەر خێزانێكی ئاوارەی شنگال کە لە كامپەكانی هەرێم گەڕاونەتەوە، بڕی چوار ملیۆن دیناریان وەك هاوكاریی پێدراوە، بەتایبەتی ئەو ئاوارەنەی لەم چەند ڕۆژەی دوایدا گەڕاونەتەوە.

 وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە بارەی بڕی هاوكارییە ماددییەكان بۆ ئاوارە گەڕاوەكانی شنگال ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری كۆچ و كۆچبەران، كارمەندانی وەزارت یارمەتی داراییان بە سەر ئاوارە گەڕەوەكانی شنگال دابەشكردووە، هەر خێزانێك بڕی چوار ملیۆن دیناری پێدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم دەستپێشخەرییە بۆ هاندانی خێزانە ئاوارەكانە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان پێش وادەی داخستنی كەمپەكان، كە بڕیارە لە ٣٠ی تەمموزی ئەمساڵ دابخرێت.

لە كۆتایشدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو خێزانانەی دیكە كە كامپەكان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان دەخرێنە ناو لیستی یارمەتییە داراییەكان و هاوكاری فریاگوزاری و كەلوپەلی ناو ماڵیان پێشكەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×