قاسم ئەعرەجی: پشتیوانی لە بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەكەین
  2024-03-16       266       
قاسم ئەعرەجی و سەرۆك كۆماری عێراق لە رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەکەن  ئەوەش وەک رێزگرتنێک لە شەهیدان.

 ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رێکخرابو، بەشداری كردو لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی"16ی ئاداری 1988 رۆژێکی نەهامەتبار و زۆر بە ئازارە کە تێیدا نزیکەی 5000 هاوڵاتی عێراق لە شاری هەڵەبجە بونە قوربانی، دوای ئەوەی لەلایەن رژێمی پێشو بە چەکی کیمیایی هێرشی کرایەسەر. ئەو کارە بە هەمو پێوەرەکان سەرکۆنە کرا و، دژی مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتییە."

ئەعرەجی وتیشی"پێویستە بەردەوام بین لە یادکردنەوەی ئەم یادە، قەرەبوی کەسوکاری ئەو شەهیدانە بکرێتەوە کە تائێستا قەرەبو نەکراونەتەوە."

 جەختیشی كردەوە"پشتیوانی لەوە دەکەین کە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا، ئەوەش وەک رێزگرتنێک لەو شەهیدانەی کە لە کورد و عەرەب و عێراقی تێیدا بونە قوربانی؛ ئەوانە جێگەی رێزی هەمو گەلی عێراقن."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دوەمی بۆ کراوە، تەنیا دەنگدانی ماوە، بەڵام تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×