پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات‌و ده‌ڵێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه وه‌فدی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه بچنه به‌غدا.
ئاوێنه: هه‌رچه‌ندا پێشتر به‌شێك له‌میدیاكانی پارتی بڵاویانكرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام پێشه‌وا هه‌ورامانی رایگه‌یاندووه، هیچ پلان‌و به‌رنامه‌یه‌ك نییه وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه ڕوبكه‌نه به‌غدا.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیاكانی حیزبه‌كه‌ی وتووه، حكومه‌ت به‌رنامه‌ی وایه به‌زوترینكات‌و به‌هه‌ر جۆرێك بێت موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شبكات.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 561 ملیار دیناری خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ 17ی 3ی 2024، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردویدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه زیاتر له 300 ملیار دینار كورتهێنانیان هه‌یه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردویه‌تی به‌شی موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران ناكات، به‌و هۆیه‌وه دابه‌شكردنی موچه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگیراوه.