له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار كردنی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌وه‌رگرتنی پاره له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و وه‌رگرتنی دو بڕه پاره له‌جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی‌و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامی كوردستان وه‌ڵامی محەمەد حاجی مەحمود ده‌داته‌وه.
ئاوێنه: خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتو رایگەیاند، "جارێکی دیکە محەمەدی حاجی مەحمود ناوی یەكگرتوی خستە ڕستەوەو لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تێکەڵ‌و پێکەڵ بەکاریهێنا، بۆیە قسەکانی شایەنی وەڵامدانەوە نییە."
شه‌وی ڕابردو محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009دا مام جه‌لال بانگی كردم و وتی، خۆت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵمه‌بژێره، چونكه ئه‌وكات پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ده‌نگ به‌تۆ ده‌ده‌ن، مام جه‌لال وتی، ئه‌گه‌ر قورئانیش بكه‌مه ملم كاك مه‌سعود باوه‌رم پێناكات‌و ده‌ڵێت، تۆ به كاكه حه‌مه‌ت وتووه خۆی كاندید بكه."
ساڵی 2009 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، هه‌رچوار حیزب كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو زه‌حمه‌تكێشان‌و سۆسیالست به‌لیستێكی هاوبه‌ش به‌ناوی (لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازیی) به‌شدارییانكرد، پارتی‌و یه‌كێتیش به‌لیستێكی هاوبه‌ش به‌شدارییان كرد‌و مه‌سعود بارزانی كاندیدی هه‌ردو حیزب بو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، "له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال خۆم كاندید نه‌كرد بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.. مام جه‌لال به‌رامبه‌ر ئه‌وه 400 هه‌زار دۆلاری پێدام، به‌ڵام وه‌رمنه‌گرت.. هاتمه‌وه لای قادر عه‌زیزو عه‌لی باپیر‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین باسمكرد، وتیان مادام خۆت كاندید ناكه‌یت كه‌واته بڕۆ پاره‌كه وه‌ریبگره، چونكه ئێمه پاره‌مان نییه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن."
ده‌شڵێت، "ته‌له‌فۆنم بۆ مام جه‌لال كرد وتم، ئه‌و سێ حیزبه ده‌ڵێن پاره‌كه‌مان ده‌وێت، ئه‌ویش 400 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی نارد‌و وتی بۆ بانگه‌شه‌ی خۆتان خه‌رجی بكه‌ن."
به‌وته‌ی ئه‌و، "كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی وتیان با كه‌س نه‌زانێت پاره‌مان وه‌رگرتووه، چونكه جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان قبوڵی ناكه‌ن و ئه‌وكات ده‌نگمان پێناده‌ن."
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009دا هه‌رچوار حیزب نامه‌یان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و كات ناردوه‌و داوای پاره‌یان لێكردووه، "ئه‌ویش بڕِه پاره‌یه‌كی چاكی بۆ ناردین."
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاته‌ی به‌نیاز بووه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید بكات له‌به‌رامبه‌ر كاندیدی پارتی‌و یه‌كێتی كه مه‌سعود بارزانی بووه، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو به‌تایبه‌تی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین دژی بون‌و پێیانباش بووه مه‌سعود بارزانی تاكه كاندید بێت.
جه‌ختله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار دراوه به‌هه‌ر چوار حیزب.