نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق-یونامی، دەڵێت، بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، زۆر گرنگە.
ئاوێنە: نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، ئەمشەو دوشەممە، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتی"تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی هەیە، هەروەک چۆن مانگی رابردو تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیش هەبو."
یونامی وتوشیەتی"داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و بە هەمان شێوە کار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەر بکەن، نەک چەقبەستوییەکی درێژخایەنی دیکە."
جەختیشی كردۆتەوە كە "بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە 10ـی حوزەیران زۆر گرنگە."