میدیاكانی سوید بڵاویان كردەوە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەكاری لە وەرگرتنی هاوكاریی و یارمەتییە كۆمەڵایەتییەكان وەزیرى بەرگرى پێشووى عێراق لە وڵاتەکەمان دەستگرکرا، دەشڵێن، حكومەتی وڵاتەکەمان لێكۆڵینەوەكانیان لەگەڵ وەزیری بەرگری پێشووی عێراق دەستپێكردووە و چەندین تۆمەتى ئاڕاستە کراوە.
میدیاكانی سوید لە بارەی دەستگیركردنی نەجاح شەمەری، وەزیری پێشووی بەرگری عێراق زانیاری نوێ بڵاو دەكەنەوە.
میدیاکانى سوید بڵاویان كردەوە، لە پاش دەستگیرکردنى حكومەتی وڵاتەکەمان لێكۆڵینەوەكانیان لەگەڵ نەجاح شەمەری، وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق دەستپێكردووە، لێكۆڵینەوەكان تایبەتن بە دۆسێیەی ساختەكاری، كە لەلایەن ئەو وەزیرە لە كاتی كارەكەیدا ئەنجامی داوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، نەجاح شەمەری هاوكاریی و یارمەتییە كۆمەڵایەتییەكانی وەرگرتووە، كە شایستەی نەبووە، لەكاتێكدا لە ناوخۆی عێراق نیشتەجێ بووە و مووچەی تەواوی لە دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزیری پێشووی بەرگری عێراق ئەو كاتەی لە سوید بووە، مۆڵەتی تەندرووستی درێژخایەنی دراوەتێ، بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتی هەبوونی كێشەی لەبیرچوونەوەی داوەتە لیژنەی تەندرووستی ئەو وڵاتە.