ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانەوە لە پەیامێكدا دڵنیایی داوەتەوە پارتییەكان كە "ئه‌م یاریه‌ش ده‌به‌نه‌وه"و دەشڵێت"خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ."
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ماوه‌یه‌که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌م په‌رۆش هێندێ جاریش له‌نێو دڵه‌ڕاوکێ ده‌ژین و پرس و مژاره‌کانی ڕۆژو هه‌وڵی ناحه‌زان و قه‌یرانه‌کان و هتد....، له‌بنه‌ڕه‌تدا پرسی کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌و بۆته به‌شێک له ژین و ژیانیان.هاوڵاتیان ناحه‌ق نین بۆ ئه‌م مژار‌و پرس و کاودان و پێشهاتانه که، په‌یوه‌سته به دوێنێ وئه‌مڕۆو ئاینده‌یان، بپرسن و بشترسن!."
ئەو وتوشیەتی، "باوه‌ڕداران"ی سیاسه‌تی بارزانی "به‌تایبه‌ت پارتییه به‌سه‌برو ته‌حموله‌کانی سیاسه‌ت، دڵنیابن وه‌ک هه‌میشه براوه ئێوه‌ن و ئه‌م یاریه‌ش ده‌به‌نه‌وه."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌ش نادیده بگرین، هێزی خێر ڕه‌گی له‌ڕه‌گی خاکه و خه‌می ئه‌ویش هه‌ر بۆ خاکه‌وخاکیش مه‌یدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌تی وگه‌لیش هه‌وێن وئیلهام به‌خش و شایه‌د حاڵی بردنه‌وه‌کانیه‌تی. هه‌ربۆیه دڵنیابن براوه‌ین وهه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه."
پارێزگاری هەولێر وتوشیەتی"هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته. خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ."