"تا موچەی مانگی دو دابەش نەكرێت، بەغدا موچەی مانگی سێ نانێرێت"
  2024-03-22       437       

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی هۆشداری دەدات كە تاوەكو موچەی مانگی دوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكرێت، بەغدا موچەی مانگی سێ نانێرێت. دەشڵێت، دەكرێت لە دو هەفتەدا دو موچە دابەش بكرێن.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، لە پەیامێكی هۆشداریدا، رایگەیاند"دەکرێت لە دو هەفتەدا دو موچە دابەش بکرێت، بەغدا (٦٠٨ ملیار دینار)ی ناردوە بۆ موچەی مانگی دو، وتویەتی، لیستی موچەی فەرمانگەکانی  دیکەش بنێرن کۆی گشتی موچەکە دەنێرم."

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی وتوشیەتی"ئەگەر بەرپرسانی هەرێم هەفتەی ئایندە موچەی مانگی دو دابەش بکەن، لە ماوەی (١٠ ڕۆژدا) موچەی مانگی  (سێ)ش دەنێردرێت. بەمەش  بەغدا دو موچە لە دو هەفتەدا دەنێرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە "هەتاوەکو موچەی مانگی (دو) دابەش نەکەن،  بەغدا هی مانگی (سێ) نانێرێت. بەغدا داوای هیچ بڕە نەوتێک و داهاتی ناوخۆی لە هەرێم نەکردوە، تەنیا لیستی موچەی ویستوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×