وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشتیوانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ن‌و بە"خۆفرۆش" ناویان دەبات‌و دەڵێت "خۆفرۆشان لایان گرنگ نییە چەند مافی دەستووری کوردستان بەدەستەوە دەدەن".
ئاوێنە: پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناوی "له‌باره‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ناده‌ستوری و نا فیدراڵی!" بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووه كه "ئێمه هه‌مومان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا‌و دادگایه‌كی بێ لایه‌ن و ده‌ستورین. به‌ڵام تا ئێستا به پێی ده‌ستور، عێراق دادگایه‌كی ده‌ستوری نیه و ئه‌و دادگایه به نا ده‌ستوری به‌رده‌وامه‌و بڕیاره‌كانیشی نا یاسایی و نا ده‌ستورین".
هه‌ورامانی ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی له كوردستان پشتگیری ئه‌م دادگایه ده‌كه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و بڕیاری نا ده‌ستوری ده‌دات، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی كوردستان بزانێت كه خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، بەهۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکومەت بریار دەدات مافی دەستووری هەرێم پێشێل بکرێت. کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان هەڵوێستی جددی وەربگرن و رووبەڕوویان ببنەوە.".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له‌لایه‌ن وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌ربڕی.
هاوكات سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی دژی هه‌رێم نییه.