ئەحمەد تورک لە شرناخ: ئەم هەڵبژاردنە سەردەکەوین
  2024-03-22       213       

ئەحمەد تورک، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مێردین، سەردانی کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شرناخی کرد و لەوێوە جەختی کردەوە، پێویستە لەم هەڵبژاردنە بە جیاوازییەکی زۆرەوە سەربکەوین.

ئەحمەد تورک، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی شاری مێردین، سەردانی کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شرناخی دەم پارتی کرد و لەلایەن کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی بێریڤان کوتلو و توران ساڵتان و نەورۆز ئویسال ئەسلان پەرلەمانتاری دەم پارتی و جەماوەرێکی زۆر پێشوازی لێ کرا.

ئەحمەد تورک لە شرناخ  وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: “گەلی کورد بۆ ئازادیی باجی قورسی داوە، هەرچەند گوشار و چەوساندنەوەکانی دەوڵەت زیاتر بێت، گەلەکەمان تەسلیم نابێت لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت بە جیاوازییەکی زۆر لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین.”

ئەحمەد تورک، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و سیاسەتمەدارەکانی دیکەی بەبیر هێنایەوە، کە لە زیندان بە دیل گیراون و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “هەزاران هاوڕێمان بەهۆی ناڕەزایەتیەیکانیانەوە لە زینداندان، چونکە پارێزوانی گەلی کورد بوون، بەهۆی پاراستنی ئایندەی گەلەکەیانەوە دەستگیر کران، ئێمە ناسنامەی خۆمان لەم کوردستانەدایە، دەبێت بە دەستی خۆمان ناسنامەی خۆمان لە کوردستان پێناسە بکەین.”

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×