سەمیر هەورامی وەڵامی پێشەوا هەورامی دەداتەوە: تەنها تەعبیر لەخۆت‌و تیمە وەزاریەکەتان دەکەیت
  2024-03-22       674       
سەمیر هەورامی و قوباد تاڵەبانی

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبێ ئەوەی ناوی پێشەوا هەورامی بهێنێت، دەڵێت "ئەو کەسەی بەناوی گوتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لەخۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات".

ئاوێنە: سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا وەڵامی لێدوانەکانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوەو دەڵێت "لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، کەسێکمان نەبووە و نییە کە وەک وتەبێژ، هەڵوێستەکانی تەعبیری لە سیاسەت و بۆچونەکانی تیمی وەزاری یەکێتی بکات، بەڵکو ئەو کەسەی بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسە دەکات، تەنها تەعبیر لە خۆی و تیمە وەزاریەکەیان دەکات بۆیە ئەوەی وتوویەتی هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە".

دەشڵێت، "لەبری لێدوان و قسەو تۆمەت بەخشینەوە، واباشتر بوو بەهەموومانەوە هەوڵی چارەسەر کردنی گرفتەکان بدەین و مافی موچەخۆران دەستەبەر بکەین. هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان بەبێ متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستان و تەنها بە دروشم ناپارێزرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوەو رایگەیاند "ئەوانەی لەکوردستان پشتگیری لەدادگای فیدرالی دەکەن خۆفرۆشن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×