كۆڵبەرێك بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا
  2024-03-23       208       
وێنەی پەیمان ئەحمەدی، ئەو كۆڵبەرەی كە ئەمڕۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

ئەمڕۆ شەممە، كۆڵبەرێك لە سنوری شارۆچكەی نەوسودی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی كۆڵبەریدا بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردوەو بەهۆیەوە کۆڵبەرێک كوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو كۆڵبەرەی كوژراوە، ناوی "پەیمان ئەحمەدی" تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی کاکەڕەشی سەر بە جوانڕۆ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×