سێ بڕیار لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن
  2024-03-23       343       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم سێ بڕیاری بۆ "ئاسانكاری" لە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لە مانگی رەمەزاندا دەركرد كە یەكێكیان كەمكردنەوەی ماوەی هەر وانەیەكە بۆ 30 خولەك.

ئاوێنە: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە، بڕیاردار کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە:

1.هەر وانەیەک تەنها 30 خولەک دەبێت.

2.بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.

3.لەقوتابخانەکانی ئێواران(مسائي)  بەهەمان شێواز 10 خولەک لە هەر وانەیەک  کەمدەبێتەوەو دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×