وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی وه‌فدێكی حیزبه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، "پرسه‌كانی موچه‌و هه‌ژماری من و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ ده‌كه‌ن".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیای حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، سبه‌ی وه‌فدی پارتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی پرسه‌كانی موچه‌و خه‌رجكردنی بودجه‌و هه‌ژماری من گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پابه‌ندبونی هه‌مووان به‌ده‌ستور به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌كانی عێراقدا، به‌ڵام دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان له‌پابه‌ندبون به‌ده‌ستور ده‌دزنه‌وه.
رونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور مافی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و هه‌رێمێكی فیدراڵه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بڕیار له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات. وتیشی، هه‌ندێك كه‌س ده‌ستیان به‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی‌دا گرتووه‌و بڕیار له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن.
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیسته‌می فیدراڵی له عێراق رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌ڕوات. به‌وته‌ی ئه‌و، هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق كار بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی ده‌بێته پاڵپشت بۆ سیسته‌می فیدراڵی له عێراق و به‌هێزی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا.