ئەمینداری یەكگرتو: پشتیوانی بەنیشتیمانیكردنی موچەو دەرهێنانی لەململانێ سیاسیەكان ده‌كه‌ین
  2024-03-23       303       

له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان ده‌ڵێت، پشتیوانی بەنیشتیمانیكردنی موچەو دەرهێنانی لەململانێ سیاسیەكان ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، بەڕێز سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتو له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی كۆبوه‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "پشتیوانی لەخواست‌و داواكاریی ڕەوای مامۆستایان دەكەین بۆ بەنیشتیمانیكردنی موچەو دەرهێنانی لەململانێ سیاسیەكان، چیتر لەوە زیاتر موچەخۆران نەبنەقوربانی‌و كێشەی موچە بەیەكجاری چارەسەر ببێت‌و لەژێر هیچ ناوو بیانویەكدا بابەتی موچەخۆران بەلاڕێدا نەبرێت."

زیاتر له‌ 50 ڕۆژه‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئەوەش لەکاتێکدایە كه‌ بەغدا زیاتر لە 607 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچەی ڕاگرتووه‌، به‌پاساوی‌ ڕه‌وانه‌نه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×