لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بایکۆتى بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆى دواکەوتنى مووچەکانیان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ى ئازارى 2024، مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، "بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان لەمڕۆوە بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى ژمارەیەک خوێندنگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى دەوام دەکەن".
ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، سەرجەم بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی و ژمارەیەكی دیكەی بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتى دەوام دەکەن، بایکۆتى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆش ماوەى هەفتەیەکە بەردەوامە.
هاوکات، بەشێک لە کارمەندانى کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە و کارمەندانى نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە.