ئەندامێكی کارگێڕی ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیری دارایی و ئابوری مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ بەڵێندەران خه‌رجبكات كه له "پێنج ملیار دینار كه‌متر نه‌بێت"، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێن كاره‌كان ده‌ستپێبكه‌ن و هاوكات قه‌رزه كۆنه‌كانیشیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، "ئه‌گه‌رنا داوای لێده‌كه‌ین ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
ژین عه‌بدوڵا، ئەندامی کارگێڕی ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری شه‌وی رابرده باسی سه‌رجه‌م خه‌رجی و داهاته‌كانی كرد به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ته‌رخانكردنی پاره‌ی بۆ بەڵێندەران نه‌كرد، كه له 14ی مانگی 8ی 2014وه به نوسراوی فه‌رمی كه ده‌ڵێت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ بەڵێندەران خه‌رج ناكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیری دارایی و ئابوری باس له‌وه‌ده‌كات كه مانگانه بودجه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كات بۆ به‌كاربردن له‌كاتێكدا له 1ی 3ی 2024 نوسراوێكی كردوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم كه تیایدا ده‌ڵێت تا گوژمه‌ی 10 ملیۆن دینار له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كاندایه و له گوژمه‌ی 20 ملیۆن دینار زیاتر پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجبكرێت، "ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی یه‌كناگرێته‌وه".
ئەندامه‌كه کارگێڕی ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران باسی له‌وه‌شكرد، "له ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار پڕۆژه راگیراون كه 60%ی پڕۆژه‌كان نزیكه‌ی 85%ی كاره‌كانیان ته‌واوبون و ئێستا پێویستیان به پاره‌یه‌كی كه‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه ته‌واوبكرێن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پڕۆژه‌ی نوێ له‌م كابینه‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش ته‌رخاننكرێت".
داواش ده‌كات كه وه‌زیری دارایی و ئابوری مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ بەڵێندەران خه‌رجبكرێت كه له "پێنج ملیار دینار كه‌متر نه‌بێت"، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێن كاره‌كان ده‌ستپێبكه‌ن و هاوكات قه‌رزه كۆنه‌كانیشیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، "ئه‌گه‌رنا داوای لێده‌كه‌ین ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
ژین عه‌بدوڵا وتیشی، "كاتی خۆی قوباد تاڵه‌بانی كارێكی بۆ كردین كه مانگانه بۆ پڕۆژه گرنگانه پاره‌یه‌ك خه‌رجبكرێت و دو مانگ خه‌رجكرا به‌ڵام ئه‌وه‌ش راگیرا، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پاره‌مان بۆ خه‌رج بكرێت تا چیتر پڕۆژه‌كانی سنوری سلێمانی په‌كیان نه‌كه‌وێت".
ده‌شڵێت، "له ساڵی 2014وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌كی بێره‌سیدمان بۆ ده‌كات و به‌ڵێننامه‌شمان پێپڕده‌كه‌نه‌وه كه نابێت باسی راكێشانی چه‌كه‌كه بكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین بۆ باجی پڕۆژه‌كانی خۆمان به‌كاریبهێنین، ته‌نانه‌ت رێگه‌ش ناده‌ین ئه‌و چه‌كانه بۆ پاره‌ی زه‌مانی كارمه‌ندانمان به‌كاربهێنین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی".