سەرۆکی لیژنەی دارایی: ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت تا بەدجیتاڵكردنی‌ موچه‌
  2024-03-24       385       


سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو لیستانەی لەهەرێمەوە بۆ بەغدا نێردراون بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی دابەشکردنی موچە بەدجیتاڵیی دەکرێت.

ئاوێنه‌: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەکەن بۆئەوەی رێکارێکی ئاسانتر بدۆزینەوە بۆئەوەی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرن.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، بەهەر شێوەیەک بێت نابێت مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت. وتیشی، هەموو ئاسانکارییەک دەکرێت بۆئەوەی شایستە داراییەکان بگات بەدەستی موچەخۆرانی هەرێم.

عەتوان عەتوانی، دوپاتیکردەوە، ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی موچە تەواو دەبێت، هەروەها ناردنی پارەکەش بەپێی ئەو لیست و داتایانە دەبێت کە حکومەتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەنێرێت.

نزیكه‌ی‌ دو مانگه‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئەوەش لەکاتێکدایە كه‌ بەغدا زیاتر لە 607 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی موچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچەی ڕاگرتووه‌، به‌پاساوی‌ ڕه‌وانه‌نه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×