به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئازار، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ر راگراتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌كى له وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم حكومه‌تى ناوه‌ندییه، ده‌شڵێت: “ئێمه ئاگادارى هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم نین و كه داواشمان كردون پێمان نه‌دراون”.
ئه‌مڕۆ ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى ده‌سته‌ى ناوبژیوانى دادگاى پاریس بۆ به‌نایاسایی له قه‌ڵه‌مدانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه، كه بووه هۆكارى سه‌پاندنى سزاى ماددى به‌سه‌ر توركیا و راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان – جه‌یهان.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه له به‌شێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “راگرتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیارى دادگاى نێوبژیوانیی نێودەوڵەتى لە پاریس بووه نه‌وه‌ك بڕیارى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “حكومه‌تى ناوه‌نديى زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مه له وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت”، له‌باره‌ى دانوستانه‌كانیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده وه‌زاره‌ته روونیكردووه‌ته‌وه، “حكومه‌تى عێراق و توركیا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ دانوستانیان كردووه له‌و باره‌یه‌وه و هه‌ردوولا گه‌یشتوون به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه كێشه ته‌كنیكیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆریه‌كه بخرێته‌وه‌كار”.
له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا، وه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان به‌شێكن له كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى نه‌وته به‌رهه‌مهێنراوه‌كه راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم بكرێت و له چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى فیدراڵیدا بفرۆشرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه ئاماده‌بن به‌پێى یاسا نه‌وته‌كه راده‌ستبكه‌ن، ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كورتدا هه‌نارده ده‌ستپێبكاته‌وه”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیداون ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان روون نییه له‌لاى ئه‌وان، داواى كۆپیه‌كى گرێبه‌سته‌كانیشیان كردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده نه‌بووه راده‌ستیان بكات”.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئاپیكور) راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى هه‌مان بابه‌ت بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “پاش تێپه‌ڕینى ساڵێك به‌سه‌ر بڕیارى دادگاى پاریس بۆ راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هیچ بەرەوپێشچوونێك بە ئاراستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمى كوردستان نییە”.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت، كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “عێراق نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە لە راگرتنی نەوتی هەرێم و داهاتی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش به‌ڕێژه‌ى 60% كەمیكردووە”.