مستەفا سەند: هۆشداری دەدەین لە خۆدزینەوەی هەرێم لە رادەستكردنی داهاتەكان
  2024-03-25       286       

مستەفا سەند, ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق, ڕایدەگەیەنێت: بڕیاڕەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە (تەوتین)كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندبونی حكومەتی فیدراڵی بە دابەشكردنی, بەمەرجی كردنەوەی هەژمار بانكیە لە بانكەكانی حكومەتی عێراق, بڕیارەكە خانەنشینان فەرمانبەران و سەرجەم هێزە ئەمنیەكان دەگرێتەوەو بڕی پارەی پێویستیش زیاتر لە (900) ملیار دینارە.
 
ئەو پەرلەمانتارە لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: شرۆڤەی یاسای بۆ بڕیاری دادگا, دابینكردنی مووچەیە بەمەرجی تەوتین, مەرجداریش نیە بە رادەستكردنی داهاتە نەوتیەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، گوێرەی ئەم بڕیارە, هیچ دەقێك نیە وا لە حكومەتی هەرێم بكات پابەندبێت بەرادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی بە حكومەتی ناوەندو بەدوای ئاستەنگدا دەگەڕێت, هۆشداریشداوە لەوەی حكومەتی هەرێم خۆی بدزێتەوە لە رادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكان.

داواشی لە هێزە سیاسیەكان كردووە, ئاگاداری مەترسی دەستەبەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بن لە خەزێنەی دەوڵەت, لەسایەی كورتهێنان و كەمی نەختینەی دارایی دەوڵەت, ئەوە كێشەی گەورە بۆ بەغداد دروستدەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×