سەدر پێنج لیژنەی ناوەندیی بۆ رەوتەكەی پێكدەهێنێت
  2024-03-29       400       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا بە پێكهێنانی پێنج لیژنەی ناوەندیی بۆ رەوتەكەی كە یەكێك لەوانە لیژنەی فراكسیۆنە دەستلەكاركێشاوەكەی رەوتەكەیە لە پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، دوێنێ 28ی ئادار لە نوسراوێكدا بڕیاریداوە بە پێكهێنانی پێنج لیژنەی ناوەندیی كە یەكێك لەوانە لیژنەی فراكسیۆنی سەدری دەستلەكاركێشەوەیە لە پەرلەمانی عێراق و حەسەن عەزاری كراوەتە سەرۆكی لیژنەكە.

سەدر لە نوسراوەكەیدا لیژنە ناوەندییەكانی راسپاردوە بە سەرپەشتیكردنی جێبەجێكردنی ئەو راسپاردانەی كە دوێنێ 28ی ئادار بڵاویكردونەتەوەو داواشی لە لیژنەكان كردوە راپۆرتی هەفتانە پێشكەشی نوسینگە تایبەتەكەی خۆی بكەن.

دوێنێ موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا داوای كرد كە پێویستە پەیوەندییەكان لەگەڵ بنكەی جەماوەریی رەوتەكە بەردەوامیان پێ بدرێت و لەوبارەیەشەوە چەند راسپاردەیەكی خستەڕو لەوانە، سەردانی خێزانی "شەهیدان"، ئامادەبون لە پرسەكانداو سەردانی نەخۆشەكان و چەند راسپاردەیەكی تر.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×