كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە
  2024-03-29       205       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبنەوە بەجۆرێك كە ئەمڕۆ هەینی 3 تا 4 پلە و سبەینێش 2 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەى کاتەکانداو پلەكانی گەرماش 3 تا 4 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 23، دھۆک: 24، کەرکوک: 27، ھەڵەبجە: 22، سۆران: 23، گەرمیان: 30 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×