وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە رۆژئاوای كوردستان دیاریكرا
  2024-03-29       227       

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، لە یەكەم كۆبونەوەی خۆیدا وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی دیاریكرد، كە ئەوەش دەبێتە یەكەم پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ناوچەكە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە یەكەم كۆبونەوەی خۆیدا، كۆمسیۆنەكە رۆژی 30ی ئایاری ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا دیاریكردوە.

ئەوەش دەبێتە یەكەم هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كە بڕیارە لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەبچێت.

كۆمسیۆنەكە داوای لە گەلانی ناوچەكە كردوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن و رۆژی 30ی ئایار بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن تا بەو شێوەیە ئەو دیموكراسیەتە بەدی بێت كە خەونی هەموانە لە سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×