لانیكەم 38 كەس لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا كوژران
  2024-03-29       257       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردۆتە سەر چەند ناوچەیەك لە دەوروبەری شاری حەڵەب-ی سوریاو بەگوێرەی زانیارییەكان لانیكەم 38 كەس لە هێرشەكەدا كوژراون كە پێنج لەوانە ئەندامی هێزەكانی حزبوڵای لوبنان بون.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی سوریا رایگەیاندوە، هێرشەكە لە سەعات 1:45 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامدراوەو چەند ناوچەیەكی لە دەوروبەری شاری حەڵەب كردۆتە ئامانج.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئامانجی هێرشەكە چەند كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی "حزبوڵای لوبنان" بوە.

ئیسرائیل لەبارەی ئەو جۆرە هێرشانەوە لە سوریا بەگشتی هیچ لێدوانێك نادات.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دو سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە كە لە هێرشەكەدا لانیكەم 38 كەس كوژراون كە پێنجیان ئەندامی هێزەكانی حزبوڵای لوبنان بون.

بەگوێرەی قسەی وەزارەتی بەرگریی سوریاش لە هێرشەكەدا ژمارەیەك كەسی مەدەنی و سەربازیی سوریا كوژراون.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەداوە كە لە هێرشەكەدا دەیان كەسیش برینداربون.

ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج دەكەونە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب.

لەدوای دەستپێكی گرژییەكانی سوریا لە ساڵی 2011ەوە تاوەكو ئێستا، ئیسرائیل سەدان هێرشی كردۆتە سەر سوریا كە لە زۆربەیاندا گروپەكانی لایەنگریی ئێرانی كردونەتە ئامانج.

لەدوای هێرشەكەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو بۆ سەر ئیسرائیل و دەستكردنی ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر غەززە، هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر سوریا زیادیان كردوە.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×