دووشەممە پشووی فەرمییە
  2024-03-29       533       

رۆژی دووشەممە کە سەری ساڵی نوێی ئاشوورییە، لە سەرجەم دامودەزگاکان و ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم پشووی فەرمییە.

ئاوێنە: بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 1ی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگاکان، خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان  پشووی فەرمییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە رۆژی ئاماژەپێکراودا مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان دابەشبکرێت.

سەری ساڵی نوێی ئاشووری لە رۆژی 1ی نیسان دەستپێدەکات و ئەو مانگە لای ئاشوورییەکان بە مانگێکی پیرۆز دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×