باقرخان لە وان: ٣١ـی ئادار سیاسەتی قەیوم هەڵدەوەشێنینەوە
  2024-03-29       299       


هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە میتینگی هەڵبژاردن لە وان ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ـی ئادار سیاسەتی قەیوم هەڵدەوەشێنینەوە و قەیوم دەردەکەین.

ئاوێنە: لە شاری وانی باکووری کوردستان، دەیان هەزار کەس بەشداری میتینگی هەڵبژاردن بوون، گۆڕەپانەکە پڕ بوو لە ئاپۆڕای جەماوەریی و درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” بەرز کرایەوە.

لە میتینگەکەدا هاوسەرۆکی وانی دەم پارتی گوڵشەن کورت بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر چالاکی مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان و ئێشکگری دادپەروەریی لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و پێداگری کرد لە هەڵوێستی مانگرتووان، هاوکات وەیسی دیلەکچی هاوسەرۆکی وانی دەم پارتی بەشداربوو و وتی: لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بە قەیومچییەکان و لایەنگرانیان دەڵێین “بە سواری هاتن و بە پیادە ڕۆشتن.”

دواتر کاندیدی هاوسەرۆکایەتیی گەورەشاری وان نەسلیهان شەدال خۆی ناساند و لە وتارێکدا وتی: لە کوێ بێت و هەرچۆنێک بێت تێکۆشانی ئێمە بەردەوامە و سەردەکەوین، گەلەکەمان دووپاتیان کردەوە کە دەنگ دەدەن بە زمان و خاک و پارتی خۆیان، هەموو سوچێکی ئەم شارە دەکەین بە گۆڕەپانی ژنان و گەنجان، قەیوم دەردەکەین و شارەکەمان ئازاد دەکەین.

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە میتینگەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەر پارتییەک لە هەر شارێک بەهێز بێت، میتینگی کۆتایی خۆی لەو شارە ئەنجام دەدات ئێمەش میتینگی دەم پارتی لە شاری خۆمان لە وان ئەنجام دا.

باقرخان ئاماژەی بەوەدا، گەلی وان بەم ئاپۆڕا جەماوەرییە و بەم جۆش و خرۆشەی دوژمن دڕدۆنگ و توڕە دەکات، ئێوە لێرەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ـی ئادار مزگێنی بەدەستهێنانی هەر ١٤ شارەوانییەکە بدەن، ئێوە ساڵەهای ساڵە هێز دەبەخشن بە ئێمە، وێڕای هەموو فشارەکان ئێوە هێشتا دەستان لە دۆزەکەتان بەرنەداوە، لەبەرامبەر هەڵوێستی ئێوەدا ئێمە هەرچیش بکەین هەر کەمە، بۆیە لەسەر ناوی دەرسیم و ئامەد و سەرحەد و هەموو جوگرافیای کوردستان سڵاو دەنێرین بۆ وان.

هەروەها هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە میتینگە دە هەزار کەسییەکەدا جەختی کردەوە، لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی ٣١ـی ئادار، سیاسەتی قەیوم هەڵدەوەشێنینەوە و قەیوم دەردەکەین.

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×