یوسف محەمەد: بەشدارینەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن مەترسی دو لەتبونی هەرێم دروستدەکات
  2024-03-30       861       

د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هۆشداریدا لەوەی بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی مانگی شەشی ئەمساڵی پەڕلەمان مەترسی دو لەتبونی کیانی هەرێمی کوردستانی بەدوادا دێت.

ئاوێنە: د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئەوەی من دەیبینم پارتی فشار دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخی خۆی لە هەڵبژاردن مسۆگەر بکات بەر لەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکات، هەم لە ژمارەی کورسی، چونکە زیاترین سود مەند لە 11 کورسی پێکهاتەکان پارتی بوە، وە هەژماری منیش زۆر لەلایان گرنگە پێم وایە ئەگەر ئەم دو داواکاریەیان بۆ جێبەجێ ببێت، بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، ئەگەر نا بە دوری نازانم بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن، بەمەش دۆخی هەرێم دەچێتە قۆناغیکی ترەوە."

وتیشی، " کێشەکە لە بەشداری نەکردنی پارتیدا نییە، کێشەکە ئەوەیە کە زۆنێکی گەورەی هەرێمی کوردستان واتە دو پارێزگا لە ڕوی ئەمنی و چەکداری و هەواڵگری لەلایەن ئەو هێزەوە کۆنتڕۆڵکراوە، ئەمە لاسەنگیەکە دروست دەکات. بە بەشداری نەکردنی مەترسیەکە لەوەیە هەرێمی کوردستان بە تەواوی دو لەت ببێت."

د. یوسف محەمەد پێشی وایە "مەحاڵ نییە" پارتی لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی هەرێم بمینێتەوە.

وتیشی" کێشەکە لە بەشداری نەکردنی پارتیدا نییە. لە هەڵبژاردنی پێشو سەدریەکان بەشداری حوکمڕانی نەبون، بەڵام حوکمڕانی لە عێراق بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×