بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان داخران.
ئاوێنه: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەراگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو گەشتە ئاسمانییەکان (هاتنو چون)یان لەئاسمانی وڵات راگرتووە.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ته‌واوی ئاسمانی عێراق به‌ڕوی فڕۆكه‌كاندا داخراوه، بڕیاره‌كه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هەندرێن موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەفەرمانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە.
وتیشی، ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە دەرکراوە بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران‌و بەشێوەیەکی کاتیشە.
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و ئێران له‌ڕیی سه‌دان درۆنه‌وه هێرشیكرده سه‌ر ئیسرائیل.
دوای هێرشه‌كه سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "لەوەڵامی هێرشی تاوانکارانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەمان لەسوریا، ئۆپەراسیۆنێکمان بەدرۆن‌و موشەک بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجامدا."