له‌نوێترین هه‌وڵیاندا تیمی داكۆكی له‌مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ده‌زگای ستانده‌ر، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نوسراوێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سێ موچه نه‌دراوه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2023.
ئاوێنه: لهنوسراوهكهیاندا تیمی داكۆكی له‌مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داوایانكردوه دادگای فیدراڵی رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی پێویسته پابه‌ندبێت به‌گێرانه‌وه‌ی سێ موچه‌كه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
تیمه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، "هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سێ موچه فه‌وتاوه‌كه‌ی ساڵی رابردوش بگێردرێته‌وه، كه تائێستا چاره‌نوسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، هیچ لایه‌ك له‌حكومه‌تی ههرێمو به‌غدا نایخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان".
دوشڵێت، "هیوایەکی بەهێزمان هەیە بەهەوڵو ماندبونی گشت دڵسۆزان ئەم کەیسەش هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بەتهوتینكردنو ناردنی راسته‌وخۆی موچە له‌به‌غداوه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم، سەرکەوتو بێت لەبەرژەوەندی موجەخۆرانی هەرێم."
موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردویان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی خه‌رجكردنی ئه‌و موچانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتری.