دۆناڵد ترەمپ وەک یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا دادگایی دەکرێت
  2024-04-15       259       

کەناڵی سی ئێن ئێنی  ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەک یەکەمین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نیۆرک لە بەردەم دادگای تاوانەکان ئامادە دەبێت، دەشڵێن، چوار دۆسێیەی گرنگ ڕووبەرووی ترەمپ دەکرێتەوە، کە ٨٨ تۆمەت لەخۆدەگرێت.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە بارەی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێندا هاتووە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە وەک یەکەمین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نیۆرک لە بەردەم دادگای تاوانەکان ئامادە دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە دانیشتنەکەدا چوار دۆسێیەی گرنگ ڕووبەرووی ترەمپ دەکرێتەوە، کە ٨٨ تۆمەت لەخۆدەگرێت.

ئەوەش خراوەتە، ترەمپ تۆمەتبارە بە گرتنەبەری ڕێکاری نایاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کە تیایدا جۆ بایدن براوەبوو.

دەشڵێن، دۆسێیەکی دیکەى سەر ترەمپ بریتیە لە فشار خستنە سەر دەسەڵاتی ناوخۆیی هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بە مەبەستى بەتاڵکردنەوەی دەنگەکانی ئەو ویلایەتانە.

باس لەوەشکراوە، تڕەمپ تۆمەتبارە بەوەی لە پشت هێرشەکەی سەر بالەخانەی کۆنگرێسەوە بێت، کە ساڵی ٢٠٢١ خۆپیشاندەرێکی زۆر هێرشیان کردە سەر باڵەخانەکە، گەر تاوانباری سەرۆکی پێشووى ئەمریکا لەم دۆسێیەیاندا بسەلمندرێت ئەوا دادگا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنێت.

جێگای ئاماژەیە، لە حاڵی سەرکەوتنی  دۆناڵد ترەمپدا لە پرۆسەى دادگایکردنەکەدا ئەوا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ دا دەتوانێت هەموو ئەو دۆسێیانە لە دادگا بکشێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×