تەرمی فەرماندەیەکی سەربازیی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە حاجیاوا دۆزراوەتەوە.
بەپێی هەوالی میدیاکان، فەرماندەیەکی سەربازیی کە دەوترێت سەر بە یەکێتیی نیشتمانییە بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە پلەی فەرماندەی سەربازییە لە پاسەوانی سنوور و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
بەپێی زانیارییەکان تەرمی ئەو فەرماندەیە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و پاش ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی خێزانەکی کراوە.
هاوکات زانیاریەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن لەشوێنی رووداوەکە دەمانچەیەک دۆزراوەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنیە رووداوەکە خۆکوژییە یان لەلایەن کەسێکی دیکەوە کوژراوە.