سۆران عومەر: بابەتی سێ موچە نەدراوەكەم ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كرد
  2024-04-15       359       

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بابەتی سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كرد.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سێ موچەیە کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) بدرێتەوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، وەرنەگرتنی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ( ١٠-١١-١٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ کە بوە هۆکاری دو سکاڵا لەدادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) کە پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستان خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای تەوتین.

وتوشیەتی، بەنوسراوی ژمارە (٧٠٢/د لە٢٥/٢/٢٠٢٤) هاوپێچ بەواژۆی (٢٥) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٤١٠٢٧٣ لە ٢٧/٣/٢٠٢٤) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×