"سودانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریكای وت، قەوارەی هەرێم دەستورییەو مەترسی لەسەر نییە"
  2024-04-15       609       

ئەندامێكی وەفدی عێراق لە ئەمریكا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا، وتی، قەوارەی هەرێم دەستورییەو مەترسی لەسەر نییە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش داوای لە سودانی كرد دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە.

ئاوێنە: دیلان غەفور، ئەندامى ئەو وەفدەی عێراق کە سەردانی ئەمریکای کردوە بە کەناڵ8ی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان قسەی کردوە و وتویەتی، " قەوارەیەکی دەستورییە و مەترسیى لەسەر نییە."

بەوتەی ئەو ئەندامەی وەفدەكەی عێراق، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش گفتوگۆ کراوە و "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایکردوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە".

دیلان غەفور وتیشی، سودانى بە بلینکنی راگەیاندوە، "لەگەڵ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێمی کوردستاندان و پێویستە هەموارى یاساى بودجە بكرێتەوەو گۆڕانکاریى لە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بکرێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×