بایدن بۆ سودانی: پابەندین بە پاراستنی هێزەكانمان و هاوبەشەكانمان لەعێراق و ناوچەكە
  2024-04-15       155       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆشكی سپی پێشوازیكرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر لە دەستپێكردنی كۆبونەوەی نێوانیان جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و هەروەها پاراستنی هێزەكانیان و هاوبەشەكانیان لە ناوچەكەو عێراق.

ئاوێنە: جۆ بایدن لە وتەیەكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دا و وتی، ئەمریكا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و پابەندیشین بە هێنانەدی ئاگربەست لەغەززە بەشێوەیەك كە ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی لای حەماس ماون بگەڕێنرێنەوەو رێگری لە بەرفراوانبونی گرژییەكان بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی ئەمریكا وتی، ئێمە پابەندین بە پاراستنی هێزەكانمان و هاوبەشەكانمان لە ناوچەكەو لە عێراق.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشدا، شەراكەتی نێوان عێراق و ئەمریكا زۆر گرنگە، لە ماوەی دەیەی رابردودا هێزەكانمان شانبەشانی عێراق هاوكاربون بۆ تێكشكاندنی داعش. ئەم شەراكەتە لەنێو رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی تایبەت بە نێوانماندا دەبینین.

وتیشی، دەمەوێت سوپاستان بكەم لەپای سەرنجتان لەسەر پتەوكردنی ئابوریی عێراق و هێنانەدی سەربەخۆیی لە بواری وزەدا. ئەمە ئەو ئامانجەیە كە ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر دەكەین، شەراكەتی نێوانمان زۆر گرنگە لەپێناو گەلەكانمان و هەروەها بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان.

هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراقیش وتی، كاردەكەن بۆ گواستنەوە لە پەیوەندیی سەربازییەوە بۆ شەراكەتی تەواوەتی لەگەڵ ئەمریكاو وتیشی، سەردانەكەمان لە كاتێكی ناسك و هەستیاردایەو گرنگی خۆی ەیە لە مێژوی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتدا.

سودانی وتیشی، لە كۆبونەوەماندا گفتوگۆ لەبارەی شەراكەتێكی بەردەوام لەسەر بنەمای رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دەكەین.

جەختیشی كردەوە، حكومەتەكەم جددییە لە جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتن و عێراق پابەندە بە پرسە جیاجیاكانەوە بەتایبەت بەوەی كە لە ناوچەكە رودەدات.

سودانی باسی لەوەش كرد كە زۆر بەلایانەوە گرنگە شەڕ لە غەززە رابگیرێت و وتیشی، پێویستە فراوانبونی شەڕ لەناوچەكە رابگیرێت و جەختیشی كردەوە كە حكومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×